خۆپیشاندان لە سلێمانی دەستیپێكرد

كەمێك لەمەوبەر خۆپیشاندانی مامۆستایان لەسلێمانی دەستیپێكرد و مامۆستایان داواكانیان ئاڕاستەی حكومەتی عێراق دەكەن.

كەمێك لەمەوبەر خۆپیشاندانەكە لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی یەوە بەبەشداری ژمارەیەك لە مامۆستایان دەستیپێكرد و مامۆستایانی ناڕازی داواكاریەكان ئاڕاستەی حكومەتی عێراق دەكەن.

مامۆستایەكی خۆپیشاندەر بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند لەمەودوا داواكاریەكانیان ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم ناكەن و ناڕەزاییەكان دەگوازنەوە بە ئاڕاستەی نوسینگەی پەرلەمانی عێراق لە سلێمانی و داواكاریەكانیان ئاڕاستەی حكومەتی عێراق دەكەن.

ئەو مامۆستایە وتیشی "داوا دەكەین عەبادی بەپەلە موچەی ماكمۆستایان و تەواوی فەرمانبەران بنێرێت و چیتر سزای هیچ كەسێك نەدەن، چونكە چیتر مامۆستایان ناتوانن بە گیرفانی بەتاڵ وانە بڵێنەوە".

ئەوەش لەكاتێكدایە سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد حكومەتی عیراق جدی نییە لەناردنی موچە و دەڵێت "ئەوەی دەبینرێت زیاتر یاریكردنە بەھەستی خەڵك نەك جدیەت بون لەپێدانی موچە".





AM:10:32:06/02/2018