مامۆستایانی ناڕازی ئاڕاستەی خۆپیشاندانیان گۆڕی

كەمێك لەمەوبەر خۆپیشاندانی مامۆستایان لەسلێمانی دەستیپێكرد و لە ئێستا بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوایان بەجیهێشت و بەرەو نوسینگەی سلێمانی بەرلەمانی عێراق دەڕۆن.

پەیامنێری "سپی میدیا" لەناو خۆپیشاندەرانەوە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد مامۆستایان لە ئێستادا بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانیان جێهێشتووە و بە ڕێپێوان بەرەو نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی عێراق دەڕۆن و داواكاریەكان ئاڕاستە دەكەن.

مامۆستایان تەواەوی دروشمەكانیان بە زمانی عەرەبی نوسیوە و مامۆستایەكیش بە "سپی میدی"ی ڕاگەیاند لەمەودوا داواكاریەكانیان ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم ناكەن و ناڕەزاییەكان دەگوازنەوە بە ئاڕاستەی نوسینگەی پەرلەمانی عێراق لە سلێمانی و داواكاریەكانیان ئاڕاستەی حكومەتی عێراق دەكەن.

ئەو مامۆستایە وتیشی "داوا دەكەین عەبادی بەپەلە موچەی مامۆستایان و تەواوی فەرمانبەران بنێرێت و چیتر سزای هیچ كەسێك نەدەن، چونكە چیتر مامۆستایان ناتوانن بە گیرفانی بەتاڵ وانە بڵێنەوە".

ئەوەش لەكاتێكدایە سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد حكومەتی عیراق جدی نییە لەناردنی موچە و دەڵێت "ئەوەی دەبینرێت زیاتر یاریكردنە بەھەستی خەڵك نەك جدیەت بون لەپێدانی موچە".



AM:10:50:06/02/2018