لەو پێشمەرگە دیلانەی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دەستگیرکرابوون چارەنووسی ٣٨ ئاشکرا بووەو لە شارێکی باشووری عێراق زیندانی کراون.
ماڵپەڕی کوردستان ٢٤ نزیک پارتی دیموکراتی کوردستان بلاویکردەوە "بە گوێرهی لیستی وەزارەتی پێشمەرگە، ژمارەی پێشمەرگە دیلەکانی شهڕی داعش 97 پێشمەرگەن, لەو ژمارەیەش 38 پێشمەرگەیان لە ژیاندا ماون و چارەنووسیان ئاشکراکراوە و ئێستا لە یەکێک لە زیندانەکانی پارێزگای مووسەننای باشووری عێراقن و بە پێی مادەی چواری تیرۆر لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە سزای ھەتا ھەتاییان بەسەردا سەپێنراوە".
لەو هەواڵەدا هاتووە " لە بەغدا و ھەرێمی کوردستانهوه ھەوڵەکان بۆ بینین و ئازادکردنی ئەو پێشمەرگانە چڕکراونەتەوە، بەڵام بەغدا بەربەست درووست دەکات".
لەسەرەتای پەلاماری چەکدارانی داعش بۆ سەر شار و شارۆچکەکانی کوردستان ھێزەکانی پێشمەرگە زیاتر لە 1700 شەھید و 11 ھەزار بریندارییان بەخشیوەو ٩٧ پێشمەرگەش بەدیل گیراون.