" مەلا بەختیار خۆی هەڵنابژێریت "

ئەمڕۆ ٧ ی شوبات دەنگۆی خۆهەڵبژاردنی مەلا بەختیار بەرپرسی پێشووی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ پەرلەمانی عێڕاق بلآوبوەوە، سپی زانیاری لەسەر ئەو پرسە بلآودەکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی سپی مەلا بەختیار چەند رۆژێکە سەردانی خانەقینی کردووەو مەبەست لەسەردانەکە بۆ هاندانی خەڵکە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێڕاق کە بڕیارە ١٢ ی ئایاری ئەمساڵ سابکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی سپی مەلا بەختیار ناتوانێت خۆی بۆ پەرلەمانی عێراق کاندید بکات، چونکە ناوبراو بڕوانامەی بەکالریۆسی نییە.

ئەمڕۆ ٧ ی شوبات هەندێک میدیا بلآویان کردەوە کە مەلا بەختیار بەرپرسی پێشووی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی خۆی بۆ پەرلەمانی عێراق کاندید دەکات، بەبێ هیچ پشتراستکردنەوەیەک. 



PM:11:26:07/02/2018