لە گەڕەکی خانەقین دوو ئۆتۆمبیلی پڕ چەکدار تەقە لە دوکانێک دەکەن و حەوت کەس دەکوژرێت و سێ کەسی تریش بریندار دەبن.
فه‌رهاد رەفعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی خانه‌قین لە لیدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" کاتژێر 9:40 خولەکی ئەمشەوی پێنج شەممە ٨ ی شوبات له خانەقین لە گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری، چه‌ند چه‌كدارێك له‌نێو دوو ئۆتۆمبێله‌وه به‌چه‌كی كڵاشینكۆف ده‌ستڕێژی گوللـەیان لە دووکانێک کردووە و بەهۆیەوە حەوت کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش بریندارن".
بەڕێوەبەری پۆلیسی نەهێشتنی تاوان وتیشی " دوای تەقەکردن و کوژرانی حەوت کەس و بریندارربوونی سێ کەسی تر تۆمەتباران هەڵهاتوون".
فەرهاد رەفعەت ئاشکرای کرد کە سەرجەم هێزەکانیان بەنێو شاردا بڵاوەیان پێکراوە و گه‌ڕان و پشكنین بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه ده‌ستیپێكردوه".