حکومەتی بەغدا بڕی ٧٠٠ ملیار دینار رەوانەی بانکی هەولێر دەکات و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت" تا ئێستا روون نییە بۆ نێردراوە، بەڵام نابێت لقی بانکەکان لە هەر کوێ بن، بێ پارە بن".
حكومه‌تی عیراق بڕی 700 ملیار دینار ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و په‌رله‌مانتارێكی كوردیش له‌به‌غدا زانیاریی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات و ئه‌وه‌ش ڕوندهكاتهوه كه حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كیان پێوه‌بكات.
د.تاڤگه محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری كورد له‌به‌غدا لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی " ئه‌و لقه‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراق كه له‌هه‌ولێر كراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن به‌غداوه پاره‌ی بۆ ڕه‌وانه ده‌كرێت و له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوشدا 250 ملیار دیناری بۆ ڕه‌وانه‌كرا".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "جگه له‌و 250 ملیار دیناره پێشتریش بڕی 450 ملیار دیناری دیكه‌ی بۆ هه‌مان بانك له‌هه‌رێمی كوردستان ڕهوانهكردوه، به‌ڵام هۆكاری ناردنه‌كه‌ی تائێستا به‌ڕونی له‌لایه‌ن به‌غداوه ئاشكرانه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانین كه نابێت لقه‌كانی بانكی ناوه‌ندی له‌هه‌ر كوێیه‌ك كه هه‌ن بێ پاره‌بن".
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده، حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت هیچ جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ك به‌و بڕه پارانه‌وه بكات كه به‌غدا ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێری كردوه، "جگه‌له‌وه‌ش پێشتر راگه‌یه‌ندرا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی خه‌رجده‌كرێت، به‌ڵام هیچ واده‌یه‌ك بۆخهرجكردنی موچه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته دیارینه‌كراوه".