خۆپیشاندان لە هەولێریش دەستپێكرد

خۆپیشاندانی مامۆستایان و مامۆستایانی خانەنشین لە شاری هەولێر دەستپێكرد و چوونە بەردەم وەزارەتی دارایی هەرێم.

كەمێك لەمەوبەر خۆپیشاندانی مامۆستایان و مامۆستایانی خانەنشین لە شاری هەولێر دەستپێكرد و خۆپیشاندەران چوونە بەردەم وەزارەتی دارایی هەرێم داواكانیان ئاڕاستەی وەزیری دارایی هەرێم دەكەن.

خۆپیشاندەران داوا دەكەن موچەی مامۆستایان و و بەتایبەت مامۆستایانی خانەشین چیتر دوانەخرێت و بەتایبەت خانەشینان كە تەنیا دوو موچەی ساڵی ڕابردوویان وەرگرتووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی كە كاتژمێر 10 لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستیپێكرد لە ئێستادا ئاڕاستەی گۆڕاوە و خۆپیشاندەران بە ڕێپێوان دەچنە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامانجی ناڕەزایی دەربڕین دژی ئەو كۆبوونەوەیەی بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ 13 لایەنی سیاسی ئەنجامی دەدات.

خۆپیشاندەران ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن بە مەبەستی هەڵوێست وەرگرتن دژی بە حزبیكردنی بایكۆتی مامۆستایان دەچنە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی و دەیانەوێت ڕێگری لە چوونەژوورەوەی شاندی 13 لایەنە سیاسیەكە بكەن كە بڕیارە لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی كۆببنەوە بە مەبەستی كاركردن لەسەر شكاندنی بایكۆت.

هاوكات مامۆستایانی ناڕازی لە كەلار گردبوونەوە و بەردەوامن لە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن.





AM:11:25:12/02/2018