فڕۆکەیەکی دیکەی تورکیا خرایە خوارەوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیایان له‌عه‌فرین خسته‌ خواره‌وه‌.

میدیاكانی نزیك له‌یه‌په‌گه‌ كه‌مێك پێش ئێستا بڵاویانكرده‌وه‌، كه‌ شه‌ڕڤانان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ توانیویانه‌ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیا له‌جۆری "به‌یره‌قدار" بخه‌نه‌ خواره‌وه‌.

پێشتریش هەسەدە كۆپته‌رێكی توركیای خسته‌خواره‌وه‌ و هەواڵەکەش له‌لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی سه‌رۆك كۆماری توركیاوه‌ پشتڕاستكرایه‌وه‌.




PM:04:48:12/02/2018