شیرکۆ ئەمین: جینۆساید بەرامبەر خەڵکی عفرین ئەنجام دەدرێت

وەفدی پەرلەمانی کوردستان کە بۆ بەدەنگەوەچوونی عفرین سەردانی ئەو شارەیان کردووە، رایدەگەیەنن، خەڵکی عفرین رووبەرووی جینۆساید بۆتەوە لەلایەن سوپای تورکیاو هاوپەیمانەکانیەوە.

د. شێرکۆ حەمە ئەمین پەرلەمانتاری گۆڕان و یەکێکە لەو شاندەی سەردانی شاری عفرینیان کردووە، لەو شارەی رۆژئاوای کوردستانەوە بە سپی راگەیاند" ئەوەی هێرشەی تورکیا و هاوپەیمانەکانی کە ٢٥ رۆژە هێرشیان کرۆدتە سەر عفرین دەچێتە خانەی جینۆسایدی خەڵکی ئەو شارەوە چونکە خەڵکێکی مەدەنی و ماڵوموڵکیان کراتەوە ئامانج و بەسەدان هاولآتی مەدەنی شەهید و بریندار بوون، هەروەها باخ و مەزرای هاولآتیان وێران دەکرێن".

ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرای دەکات کە کێشەی گەورەی خەڵکی عفرین و شارۆچەکەکانی ئەو گەمارۆییە کە لەسەر شارەکەیەو هیچ رێکخراوێکی نێو دەوڵەتی و مرۆیی ناتوانن بچنە ئەو شارە، ئەو دۆخە مرۆیەی لەژێر جەگیکی قورسی تورکیادا دەگوزەرێت بە جیهان بگەیەنرێت.

د. شێرکۆ حەمە ئەمین داوا دەکات لە هەرێم و هەموو لایەک کە هەوڵی شکاندنی ئەو گەمارۆیە بدرێت، چونکە رۆژ بەرۆرژ لەگەڵ خەستبوونەوەی شەڕەکەدا پرسە مرۆییەکان و حاڵەتە ئیسانییەکان لە گەورەبوون و بەرفراوانبووندایە.

دوو رۆژە وەفدێکی پەرلەمانی کوردستان لە لیستە جیاکان لە رێگای کانتۆنی جەزیرەوە گەیشتوونەتە شاری عفرین بۆ پشتگریکردنی سیاسی و مرۆیی ئەو کانۆتنە کوردەیە کە ٢٥ رۆژە کەوتۆتە بەر هێرشی سووپای تورکیاو هاوپەیمانە ئیسلامیەکان.





PM:08:29:12/02/2018