بەكرداری ووردبینی لە مووچەی وەزارەتێكی دیكەش دەستیپێكرد

دوای گەیشتنی لیژنەیەكی دیكەی ووردبینی ئەمڕۆ سێ شەممە، هەنگاوە كردارییەكانی ئەو لیژنەیە بۆ وردبینی لە موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەستپێكرد.

دوای گەیشتنی وەفدی لیژنەی وردبینی حكومەتی عێراقی بۆ موچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توژینەوەی زانستی لەلایەن د.خەتاب شێخانی، بەڕێوەبەرە گشتی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی و، ئەندامانی لیژنەی وردبینی موچەی فەرمانبەران لە وەزارەتی خوێندنی باڵا  و توێژینەوەی زانستی ئامادەیبون، گفتوگۆ لەبارەی وردەكاری كارەكان كرا، بۆ ئەوەش د.خەتاب شێخانی ئامادەیی تەواوەتی وەزارەتەكەی بۆ سەرخستنی كارەكانیان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دوپات كردەوە.

دواتر لەلایەن لیژنەی تایبەتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەرجەم ئەو داتا و زانیاری و پێداویستیانەی كە داوایان كردبو خرایە بەردەستی لیژنەی وردبینی حكومەتی عێراقی، بەوەش كارە كردارییەكانی لێژنەكە لە موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەستپێكرد.

لیژنەی وردبینی دەكات لە موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕەچاوكردنی یاسا و پەیكەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و زانكۆكان وردبینی لە لیستی مامۆستایان و فەرمانبەران، لیستی مامۆستایان و فەرمانبەران مۆڵەت (ئاسایی، بێ موچە، تەنسیب، ئیعارە) دەكات، لەگەڵ كۆی موچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی وەزارەت لە پێش پاشكەوتی موچە و دوای پاشەكەوتی موچە، هەروەك پێش جێبەجێكردنی سیستمی بایۆمەتری و دوای سیستمی بایۆمەتری بەسەرجەم ناو و ناونیشانی وەزیفی (میلاك) بەهەمان شێوە بەر لە جێبەجێكردنی سیستمی بایۆمەتری و دوای جێبەجیكردنی سیستمی بایۆمەتری، لەگەڵ و كۆی ئەو دەرماڵانەی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران خەرج دەكرێ.



PM:02:05:13/02/2018