کۆمەڵی ئیسلامی کاندیدەکانی بۆ پەرلەمانی عێراق دەستنیشان دەکات

کۆمەلی ئیسلامی بڕیار دەدات حەوت کاندید بۆ سلێمانی و چوار کاندید بۆ هەولیر دەستنیشان بکات و گۆڕانکاری ئەو تۆ لەو پەرلەمانتارانەدا ناکات کە ئێستا نوێنەرایەتی ئەو حیزبە دەکەن لە پەرلەمانی عێراق.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، کۆمەڵی ئیسلامی (ئەحمەدی حاجی رەشید) سەرلەنوێ کاندید دەکاتەوە وەک سەرۆکی لیستی کۆمەڵ لە سنوری پارێزگای سلێمانی. هەروەها دارا محمەد ئەمین یەکێکە لەو کاندیدە ناسراوانەی کۆمەڵی ئیسلامی کە حیزبەکەی دەستنیشانی کردووە بۆ پەرلەمانی عێراق. ئەو حیزبە لە سنوری پارێزگای سلێمانی ٧ کاندیدی دەستنیشانکردووە.

لە سنوری پارێزگای هەولێریش کۆمەڵی ئیسلامی چوار ناوی کاندید کردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی لیستەکەش زانا رۆستایی ئەندامی ئێستای پەرلەمانی عێراقە. 





PM:02:46:14/02/2018