"سپی" ناوی کاندیدانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنەکان ئاشکرادەکات

یەکێتی نیشتمانی کوردستان ناوی کاندیدان و سێ سەرۆکی لیستەکەی لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک یەکلایی کردەوە، سپی ناوەکانیان بلآودەکاتەوە.

بەگوێرەی لیستێک کە لە سەرچاوەیەک تایبەت گەیشتۆتە دەست "سپی میدیا" ناوی کاندیدانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریکراوە و لە لیستی خوارەوەدا ئاماژە بە سەرجەم ناوەکان کراوە.

هەروەها بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە " سەرۆکی لیستی هەڵبژاردنی یەکێتی بۆ پارێزگای هەولێر، هەرێم کەمال ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی یە، بۆ پارێزگای سلێمانیش د. جوان ئیحسان ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حیزبەیە، لە پارێزگای دهۆکیش د. هاشم زێباری کادیری ئەو حیزبە کاندیدکراوە بۆ سەرۆکی لیستەکە".

ئەوەش لەکاتێدایە تا ئێستا کاندیدی یەکێتی لە پارێزگای کەرکوک یەکلایی نەبۆتەوە.

١٢ مانگی ئایار ٢٠١٨ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت و کورد بەچەند لیستێکی جیاواز بەشداری هەڵبژاردن دەکات.



PM:07:25:14/02/2018