ده‌روون گێژه‌ن له‌سه‌ر رۆژی خۆشه‌ویتسی و "ڤالانتانین" له رێگه‌ی په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك ده‌نووسێت "خۆشەویستی کاری روحە نمایش ناکرێت گەر نمایشت کرد (ئەکتەر)یت نەک (عاشق)".
له كۆتایدا ده‌ڵێت ئەم دێرەم پێشکەشە بە ئەکتەرەکانی رۆژی خۆشەویستی، رەنگە ھەشبن ئەکتەر نەبن بەڵام شەپۆلی نمایشی سۆشیال میدیا بردوونی".
ده‌روون كێژه‌ن له دایكبووی شاری سلێمانیه، سه‌ره‌تای كاركردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ناڵی كوردسات، دواتر ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی دوو، دوای چه‌ند ساڵێك بووه خاوه‌نی به‌رنامه‌ی "شه‌قام" كه یه‌كێك بووله پڕ بینه‌رترین به‌رنامه‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه، خاوه‌نی كاری ده‌هێنانه بۆ چه‌ندین كلیپی هونه‌رمه‌ندانی كورد و ئێستاش پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی " ده‌روون و دیارده"یه له كه‌ناڵی كوردستان 24.