وردبینی وەزارەتێکی تری هەرێم تەواو دەبێت

وردبینی لە موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەریەك لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، كۆتایی هات.
 
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی خوێندنی باڵا كە وێنەیەكی بۆ سپی نێردراوە " ڕۆژی  سێشەممە 13ی 2ی 2018، هەنگاوە كردارییەكانی وردبینی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەران لەلایەن لیژنەیەكی تایبەت لە بەغدا لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەڕێوەچوو ئەمڕۆ پێنجشەممە كارەكانیان بەكۆتاییهات.

لە ڕاگەیەندراوەكەدس هاتووە"  لە ماوەی مانەوەیان لە دیوانی وەزارەت لیژنەی وردبینی حكومەتی عیراق لەموچەی مامۆستایان و فەرمانبەران  وردبینیان لە سەرجەم ئەو داتا و زانیارییەكانی دیوانی وەزارەت كرد، لەوانەش دۆسیەی  میلاكی دیوانی وەزارەت كە ژمارەیان دەگاتە (٦٣٤) مامۆستا و فەرمانبەر، هەروەك وردبینیان لە لیستی مامۆستایان و فەرمانبەران مۆڵەت (ئاسایی، بێ موچە، تەنسیب، ئیعارە)، لەگەڵ كۆی موچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی وەزارەت لە پێش پاشكەوتی  موچە و دوای پاشەكەوتی موچە، هەروەك پێش جێبەجێكردنی سیستمی بایۆمەتری و دوای سیستمی بایۆمەتری بەسەرجەم ناو و ناویشانی وەزیفی و كۆی ئەو دەرماڵانەی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران خەرجدەكرێ كرد، لەگەڵ بودجەو خەرجی فیعلی ساڵەكانی 2013 تا 2017."

خوێندنی باڵا ئەوەشیخستۆتەڕوو، نزیكەی 30 هەزار مامۆستاو فەرمانبەریان هەیەو بەبێ پاشەكەوت پێویستیان بەزیاتر لە 37 ملیار دینار بۆ موچەی مانگانە هەیە.



PM:08:32:15/02/2018