ماڵپەڕی سنور میدیا پەیجی ماڵپەڕەکەیان لەلایەن " دەستێکی نادیارەوە "دادەخرێت و داوا دەکەن لێرەوە سەردانی(سنور میدیا _ Snur media) سایته‌كه بكه‌ن.
لە راگەیەندراوێکدا کۆ بۆ سپی نێردراوە، ماڵپەڕی سنور میدیا دەڵێت " له‌ماوه‌ی كاركردنماندا چه‌ندین جار سایته‌كه‌مان له‌لایه‌ن ده‌ستی نادیار و ناحه‌زانی میدیایی ئه‌هلی تووشی هێرشی گه‌وره بووینه‌ته‌وه, به‌ڵام ساتێك نه‌یتوانیوه كاره‌كانمان ڕابگرێت , به‌پیچه‌وانه‌وه كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر كاركردنی زیاترمان".
دەقی راگەیەندراوەکە..
ڕاگه‌یه‌نراوێك له ده‌زگای میدیایی سنور میدیاوه بۆڕای گشتی ..
ئێمه له‌ماوه‌ی كاركرنی نزیك له سێ ساڵ بێ قبوڵكردنی هیچ هاوكاریه‌كی ماددی له‌لایه‌ن هیچ حزب وسیاسی و ڕێكخرا و گروپ وكۆمانیایه‌كه‌وه , له‌سه‌ر ماندووبونی خۆمان و چه‌ند گه‌نجێكی دڵسۆز توانیومانه ده‌زگاكه‌مان له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان ببێته جێگه‌ی قبوڵی هه‌موو خوێنه‌ران .
دیاره له‌ماوه‌ی كاركردنماندا چه‌ندین جار سایته‌كه‌مان له‌لایه‌ن ده‌ستی نادیار و ناحه‌زانی میدیایی ئه‌هلی تووشی هێرشی گه‌وره بووینه‌ته‌وه, به‌ڵام ساتێك نه‌یتوانیوه كاره‌كانمان ڕابگرێت , به‌پیچه‌وانه‌وه كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر كاركردنی زیاترمان .
له‌ئێستاشدا له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سته نادیارانه‌وه به‌هۆی فشارێكی زۆری له‌سه‌رپه‌یجه‌كمان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك په‌یجه‌كه‌مان كی خاوه‌نی 303 هه‌زارلایك بوو به‌ناونیشانی (snormedia ) داخراوه , و بۆیه هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ئه‌كه‌ینه‌وه تا گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌یجه‌كه‌مان ده‌توانن لێره‌وه (سنور میدیا _ Snur media) سه‌ردانی سایته‌كه بكه‌ن.