لەسەر عفرین یەپەگە و سوریا رێککەوتن

لەسەر عفرین یەکینەکانی پاراستنی گەل و رژێمی بەشار ئەسەد رێککەوتن.

لەسەر عفرین بۆ رێگاگرتن لە لەشکرکێشی سووپای تورکیا، یەکینەکانی پاراستنی گەل و رژێمی بەشار ئەسەد رێککەوتن، بەپێی ئەو رێککەوتنە هێزەکانی سوریا دەچنە ناوچەکانی عفرین.

هەرچەندە تا ئێستا وردەکارییەکانی ئەو رێککەوتنە ئاشکرا نەبووە، بەلآم رێککەوتنە لەتەنها هەردوو لایەنی کوردی و بەشار ئەسەد پێک نەهاتووە، بەڵکو لایەنی رووسی و ئێرانیش بەشدارن.

دوای گەشیتنی سووپای سوریا بەناوجەکانی عفرین، رووسیا جارێکی تر ئاسمانی سوریا بە عفرینیشەوە بەسەر فڕۆکەکانی تورکیادا دادەخات.

تا ئێستا چۆنێتی بەرێوەبردنی شاری عفرین رووننەبۆتەوە، ئایا هاوشێوەی ناوچەکانی تری رۆژئاوای کوردستان ( وەک حەسەکە و قامشلۆ )دەبێت و ئامادەی سوریا رەمزی دەبێت، یان شارەکە زیاتر دەکەوێتە ژێر کۆنترۆڵی حکوەتی سوریاوە. 

لە رۆژی ٢٠ کانوونی دووەمەوە بەهەموو جۆرە چەکێک سووپای تورکیا و هاوپەیمانە ئیسلامییەکانی هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر شاری عفرینی رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە، دوای تێپەڕبوونی مانگێک بەسەر ئەو هێرشەدا سووپای تورکیا دەستکەوتێکی سەربازی ئەوتۆی بە دەست نەهێناوە، لە کاتێکدا بەپێی پلانی ئەو ولآتە دەبوایە عفرین لەچەند رۆژێکدا لەلایەن تورکیاوە کۆنترۆڵکرایە.



PM:05:44:18/02/2018