حەوت لایەنی سیاسی یاداشتێك ئاڕاستە دەكەن

حەوت لایەنی سیاسی هەرێم جگە لە پارتی یاداشتێك ئاڕاستەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەكەن و داوا دەكەن رێگەی هەولێر – مەخمور بكرێتەوە.

حەوت لایەنی سیاسی هەرێمی كوردستان جگە لە پارتی دیموكراتی كوردستان لە قەزای مەخمور، یاداشتكێیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كرد و داوایانكرد رێگەی هەولێر – مەخمور بكرێتەوە و فەرمانگە ئیدارییەكانیش بگەڕێنەوە قەزاكە. 
 
ئەو لایەنە سیاسیانە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە لەدوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە بەبێ بڕیاری فەرمی حكومەتی هەرێم ئەو ڕێگەیە داخراوە و دامو دەزگا فەرمیەكان كاری خۆیان ناكەن داواش دەكەن فشاری جدی بكرێت بۆ كردنەوەی رێگەی هاتوچۆی نێوان هەولێر – مەخمور




PM:12:16:20/02/2018