ڕێگای ڕانیە-هەولێر داخرا

بەهۆی بوونی مەترسی داڕمان لەسەر بەنداوی سماقوڵی، ڕێگای سەرەكی ڕانیە ـ هەولێر بە ڕووی شۆفێران داخرا.

خۆشناو حەسەن، وتەبێژی هاتوچۆی ڕاپەڕین بە ماڵپەڕی "دواڕۆژ"ی ڕاگەیاند، "لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی زۆری ڕێژەی هاتوچۆ بەسەر بەنداوی سماقوڵی كە ڕێگەی سەرەكی نێوان دەڤەری ڕاپەڕین و پارێزگای هەولێرە ، بەنداوەكە پەستانی زۆری كەوتۆتە سەر و بەو هۆیەشەوە لە ئێستادا بەشێكی بەنداوەكە مەترسی داڕمانی لێدەكرێت".

وتیشی "بەهۆی ئەو مەترسیەوە لە ئێستادا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت بەسەر بەنداوەكە قەدەغەكراوە، لە كاتێكدا كە ماوەی 3 ڕۆژ لەمەوبەر هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریش لەسەر بەنداوەكە قەدەغە كرابوو".

باسی لەوەشكرد، پێویستە شۆفێران لە ڕێگەی قەزای كۆیەوە هاتوچۆی سنوری پارێزگای هەولێر بكەن.
                           








PM:01:53:20/02/2018