سوپای سوریا چووە ناو عەفرینەوە

میدیاکانی یەپەگە بڵاویانکردەوە هێزێکی سوپای سوریا چووەتە نێو عەفرین.

کەمێک پێش ئێستا میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە  هێزێکی یەکینەکانی گەل سەر بە سوپای سوریا چووەتە نێو عەفرین.

ئەمە لەکاتێکدا ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ڕێگریکردووە لە بڵاوبونەوە و جێگیرکردنی هێزەکانی حکومەتی سوریا لە عەفرین، دوای ئەوەی وتووێژی لەگەڵ ڤلادمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا ئەنجامداوە.

هاوکات لە هەژماری تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر، ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لەبارەی بڵاوبوونەوەی هەواڵی رێککەوتنی حکومەتی سووریا و یەپەگە بۆ ناردنی هێزەکانی سوپای سووریا بۆ نێو عەفرین، توویتێکی کرد و رایگەیاند "ئەم جۆرە هەواڵانە پڕوپاگەندەی راشکاوانەن، لە پشت پەردە پیلان و رێککەوتنی چەپەڵ لەئارادایە".

لە توویتەکەیدا کاڵن هەروەها دەڵێ "هەر پڕوپاگەندەیەک بڵاودەکرێتەوە، یان هەر جۆرە پیلانێک دابڕێژرێت، هیچ بایەخ و گرنگیێکی نییە. ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون وەکو چۆن پلانی بۆ داڕێژراوە، هەر بەمشێوەیە درێژەی پێدەدرێت و تاوەکو کۆتاییش بەردەوام دەبێت".



PM:05:28:20/02/2018