تورکیا بڕیار لەبارەی زیناوە دەدات

سەرۆک کۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت، کە ئێستا کاتی ئەوەیە سێکس لە دەرەوەی شەرعی ئیسلامی کە بە "زینا" ناودەبرێت لە وڵاتەکەیدا قەدەغە بکرێت.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە پرێس کۆنفرانسێکدا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، پارتی داد و گەشەپێدان "لە ساڵی 2004 پرۆژەیاسایەکی بۆ رێگریکردن لە زینا ئامادە کردبوو، بەڵام لەبەر داخوازیی یەکێتی ئەورووپا رایگرت و بەمەش هەڵەمان کرد".

سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها رایگەیاندووە، زینا پرسێکی کۆنە و بەرفراوان بووە، "پێویستە لێکۆڵینەوەی لەبارەوە بکەین و سزا بۆ ئەنجامدەرانی، دابنێن، چونکە پێوەرەکانی ئەخلاق لە کۆمەڵگەی تورکیدا گۆڕاون".

لە کۆتایی 90کانی سەدەی رابردوو، لە تورکیا بڕیاری نەهێشتنی سزا لەسەر ژنان بە تۆمەتی زیناکردن درا و ماوەیەکی زۆرتریشە پیاوان هیچ سزایەکیان بەو تۆمەتە لەسەر نییە.



PM:07:07:21/02/2018