دۆلار بەرزبووەوە

بەیانی ئەمڕۆ ۲۳ ی شوبات لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراودا نرخی دۆلار بەبەراورد بە دوێنێ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر ئەحمەد رەشید نرخی دراوە بیانییەکان و دراوی ولآتانی دراوسێی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ۱۲۳ هەزار دینار، دوێنێ نرخی ١٠٠ $ دۆلار دابەزیبوو بۆ ١٢٢ هەزارو ۷٥۰ دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ۱٤۹ هەزارو ٣٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ۱٦٨ هەزار و ٥۰۰ دینار.

نرخی دراوی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ۳۳ هەزارو ١٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢٦ هەزارو ٥۰۰ دینار.



PM:01:55:23/02/2018