زیاد ئەسعەد مردووە؟

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە دەنگۆی مردنی زیاد ئەسعەد هونەرمەندی كورد لە وڵاتی سوید بڵاوبووەوە، بەڵام بەگوێرەی زانیاریەکان دەنگۆكە دروست كراوە و زیاد ئەسعەد نەمردووە.

ژمارەیەك ماڵپەڕ و رۆژنامە و لاپەڕەی فەیسبوك هەواڵەكەیان بڵاوكردووەتەوە، بەڵام سەرچاوەیەكی نزیك لە زیاد ئەسعەد لە ستۆكهۆڵمەوە  ئاشکرایکرد هەواڵی مردنی زیاد ئەسعەد ناڕاستە.

زیاد ئەسعەد تەمەن 52 ساڵ، ماوەیەكی درێژە لە وڵاتی سوید دەژیت، ساڵی 1983 دەستی بە كاری هونەری كرد و تا ئێستە تەنها پێنج ئەلبومی گۆرانی هەیە، جگە لە دانانی چەندین ئاواز بۆ هونەرمەندانی تر، ساڵانێكی درێژە وازی لە گۆرانی گوتن هێناوە.



PM:09:58:24/02/2018