"سپی" دوایین زانیاری لەبارەی دەستگیركردنی ساڵح موسلیم ئاشكرادەكات

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پێشووی پەیەدە لە هۆتێلێك لە پراگی پایتەختی چیك دەستگیركراوە و "سپی"یش دوایین زانیاری لەبارەی دەستگیركردنیەوە ئاشكرادەكات.

سەرچاوەیەكی باڵا لە پارتی یەكێتی دیموكراتی "پەیەدە" بە "سپی میدیا"ی ڕایگەیاند "دەستگیركردنی ساڵح موسلیم هیچ پەیوەندی بە توركیاوە نیە و تەنیا هەندێك ڕێكاری یاسایی ناو فڕۆكەخانەیە و بەهیج جۆڕێك ڕادەستی توركیا ناكرێتەوە".

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكراكرد "هۆكاری گەورەكردنی ئەو بابەتە لەلایەن میدیاكانی توركیاوە تەنیا بۆ لابردنی تەركیزی كۆمەڵگای نێودەوڵەتیە لەسەر بڕیاری ئاگربەست لە سوریا كە دەبێت عەفرینیش بگرێتەوە".

ئەوەش لەكاتێكدایە وەزارەتی دادی توركیا كەمێك لەمەوبەر ڕایگەیاند "ڕێكارەكانی ڕادەستكردنەوەی ساڵح موسلیم بە توركیا دەستی پێكردووە".

ساڵح موسلیم مەحەممەد لەدایكبووی ساڵی ١٩٥١ ، لەزانكۆی تەكنیكی لە ئەستانبۆڵ خوێندویەتی خاوەنی پێنج منداڵیشە، لە ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگرەی چوارەمی پەیەدە كرا بە سەرۆكی حیزب، لە شەڕی ئازادكردنی رۆژئاوا، شەرڤانی كوری ساڵح موسلیم ساڵی ٢٠١٣ گیانی لەدەستدا



PM:12:24:25/02/2018