ساڵح موسلیم لە زیندانەوە پەیامێک بلآودەکاتەوە

ساڵح موسلێم هاوسەرکی پێشووی"  پەیەدە " کە ئێستا لە براگ دەستبەسەرە لە لێدوانێکدا دەڵێت " دەزانم کوردایەتی یان مردنە یان شەهیدبون و زیندان".
لەو لێدوانەدا کە میدیاکانی پەیەدە بلآویان کردۆتەوە، ساڵح موسلیم لە شێوەی پەیامدایە دەڵێت " هاوخەمی گەلی کورد بۆ من هەموو شتێکە. چاوەڕێ دەکەم ئازاد بکرێم. دواکاریم لە لە سەرکردەکانی کوردستانە فشاری نێودەوڵەتی زیاتر بکەن، هەتا بێمە ئازادکردن، هەرچەندە دەزانم کوردایەتی یان مردنە یان شەهیدبون و زیندان".

شەوی ٢٤ی شوبات لەسەر داوای پۆلیسی ئینتەرپووڵی تورکی، هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە ساڵح موسلیم لە براگی پایتەختی چیک دەستبەسەرکرا. 



AM:12:24:26/02/2018