رابوون مەعروف دەست لەکاری پەرلەمانتاری دەکێشێتەوە

رابوون مەعروف پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان کە ئێستا چالاکوانی قەوارەی نەوەی نوێیە، دەستلەکاری پەرلەمانتاری دەکێشێتەوە، لەم خوولەی ئێستای پەرلەمان.

لە نامەیەکدا کە ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانی کردووە، ڕابون مەعروف ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئەنجامی لێکەوتەکانی ریفراندۆمەکەی ٢٥ی ئەیلولی ڕابردوو لەگەڵ ھاوڕێکانی لە بزوتنەوەی گۆڕان دوو ئاراستەی جیاوازیان گرتەبەر و ئێستا ئەو لە بزوتنەوەی گۆڕان و فراکسیۆنەکەی نەماوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کە لەسەر لیستی گۆڕان بووەتە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، سەرەڕای مافی یاسایی بۆ بەردەوامبوونی، بەڵام نایەوێت لەدەرەوەی فراکسیۆنی گۆڕان و بە ناوێکی ترەوە لە پەرلەمان بمێنێتەوە بۆیە دەست لە ئەندامێتی پەرلەمانی کوردستان دەکێشێتەوە.

ڕابوون مەعروف باسی لەوەشکردووە، ھەرێمی کوردستان بە دۆخێکی سیاسی و ئابوری ناھەمواردا تێدەپەڕێت و گەل و وڵات پێویستی بە شێوازێکی جیاوازی ململانێی سیاسی ھەیە کە لەسەر بنەما مەدەنی و دیموکراتییە ھاوچەرخەکان و دور لە رق و کینە و گیانی تۆڵە کردنەوە بونیاد نرابێت.



PM:12:14:27/02/2018