شەش هاوڵاتی لەسەر سنوری هەرێم - تورکیا رەقبوونەوە

ژمارەیەك ھاووڵاتی بە رێگەی قاچاخ هەوڵیان داوە بچنە توركیا، لەسەر سنووری نێوان باشوور و باكووری كوردستان 6 كەسیان گیانیان لەدەستداوە.

غەفوور ماڵەسواری، قایمقامی مێرگەسۆر بە كوردستان24 راگەیاندووە "ژمارەیەك ھاووڵاتی كە ویستوویانە بە قاچاخ بچنە توركیا لە نزیك رووباری ماوان لە سنووری مێرگەسۆر، كە دەكەوێتە سەرسنووری باشوور و باكووری كوردستان 6 كەسیان لەسەرمان گیانیان لەدەستداوە و سێ كەسی دیكەشیان باری تەندروستیان ناجێگیرە".

قایمقامی مێرگەسۆر وتیشی: "چوار لەو كەسانەی كە لەژیاندا ماون لە سنووری توركیا براونەتە نەخۆشخانە و سێ كەسیان باری تەندروستیان ناجێگیرە، ئێستا لە ھەوڵداین بۆ ئەوەی ئەوانیش بھێندرێنەوە ھەرێمی كوردستان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "دەگوترێت لەسەرمان گیانیان لەدەستداوە، ئێستا تیمەكانی پۆلیس و فریاكەوتنی تەندروستی بە رێگەوەن بۆ ئەوەی بچنە شوێنی رووداوەكە".



PM:07:44:27/02/2018