ساڵح موسلم، هاوسەرۆکی پێشوی پەیەدە خاكى وڵاتى چیكى به‌جێهێشت و گهشتهکەی بۆ وڵاتانی تری ئه‌وروپی به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ی شوباتی 2018 میرۆسلاڤ كرۆتینا، پارێزه‌رى ساڵح موسلم، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتیی دیموکراتی_پەیەدە به ڕۆژنامه‌نووسانى ڕاگه‌یاند "ساڵح موسلم كارنامه‌یه‌كی چڕى هه‌یه له ئه‌وروپا و چاوى به ژماره‌یه‌ك سیاسه‌تمه‌دارى ئه‌ورووپا ده‌كه‌وێت و له‌گه‌ڵیاندا تاوتوێی پرسه په‌یوه‌ستداره‌كان به جه‌نگى داعش و دۆخى كورد له سووریا، ده‌كات".
پارێزه‌ره‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه ده‌ستگیركردنى سه‌ركرده كورده‌كه له پراگ، به‌شێك لهكارنامهكهى په‌كخست، وتیشی "له‌ناو سنوورى یه‌كێتى ئه‌ورووپا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ك جێبه‌جێكردنى بڕیارى دادگا كه دوێنێ سێشه‌ممه ده‌ركرا".
ڕۆژی 25ی شوباتی 2018 ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پێشووی پەیەدە لەشاری پراگی پایتەختی چیك دەستگیركرا و توركیاش داوای ڕادەستكردنی دەكرد.
ڕۆژی سێشەممە 27ی شوباتی 2018، دادگای باڵای چیك دەستی بە دادگاییكردنی ساڵح موسلیم، كرد و بڕیاری ئازادكردنی دا.
پێشتر حكومەتی توركیا بڕی چوار ملیۆن لیرەی توركی نزیكەی ( یەك ملیۆن 500 هەزار دۆلار)ی بۆ هەر كەسێك كردبووە خەڵات، كە زانیاریی لەسەر ساڵح موسلیم، دەدات.