ساڵح موسلیم: من تیرۆریست نیم

ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە دەڵێت "من تیرۆرست نیم و تورکیاش ناتوانێت بە تیرۆرست تۆمەتبارم بکات".

ساڵح موسلیم لە نوێترین لێدوانیدا بە یۆرۆنیوزی ڕاگەیاندووە "بۆچی دەبێت بچم بۆ تورکیا لەکاتێکدا من هاوڵاتییەکی تورکی نیم.

تورکیا مافی ئەوەی نییە بانگەشەی تیرۆرستبوون دژی من ئەنجام بدات".

دەشڵێت "من هەرگیز تیرۆرست نەبووم و ناشبم، من سیاسەتمەدارێکم و کاری خۆم دەکەم و قسە لەگەڵ خەڵکدا دەکەم لەبارەی سیاسەتەوە و ئەوانیش دەڵێن ئەو بانگەشەیە ڕاست نییە".

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو تەنیا یەک جار چووە بۆ تورکیا ئەویش لەسەر بانگهێشتی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بووە.

ڕۆژی 25ی شوباتی 2018 ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پێشووی پەیەدە لەشاری پراگی پایتەختی چیك دەستگیركرا و توركیاش داوای ڕادەستكردنی دەكرد.

ڕۆژی سێشەممە 27ی شوباتی 2018، دادگای باڵای چیك دەستی بە دادگاییكردنی ساڵح موسلیم، كرد و بڕیاری ئازادكردنی دا.

پێشتر حكومەتی توركیا بڕی چوار ملیۆن لیرەی توركی نزیكەی ( یەك ملیۆن 500 هەزار دۆلار)ی بۆ هەر كەسێك كردبووە خەڵات، كە زانیاریی لەسەر ساڵح موسلیم، دەدات.



AM:09:21:01/03/2018