سەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی پەرلەمان، د. یوسف محەمەد دەڵێت " ئه‌مانه زۆر شه‌ریفترن له‌وانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان برسی ده‌كه‌ن و سه‌روه‌ت و سامانیان تاڵان كرد و ده‌یكه‌ن".
د.یوسف محەمەد هەڵوێستی خۆی لەسەر بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆی ئەو ئافرەت و گەنجانەی " لەشفرۆش بوون" راگەیاندو دەڵێت" پێش ئه‌وه‌ی لێپێچینه‌وه له‌مانه بكرێ كه لێره‌دا ده‌ركه‌وتون، پێویسته به‌دوای هۆیه‌كاندا بگه‌ڕێین كه ئه‌مانباته‌وه سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته خۆسه‌پێن و شكستخواردوهی حاكمه به‌سه‌ر كوردستان دا".
یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دەشڵێت " دابه‌زاندنی ئه‌م گرته ڤیدیۆییه لوتكه‌ی بێحورمهتی كردنه به مرۆڤ. پێویسته ئیجرائاتی توند به‌رامبه‌ر ئه‌وانه بكرێ كه ئه‌م گرته‌یه‌یان تۆمار كردوه و بڵاویان كردۆته‌وه. داواكارم داواكاری گشتی و ده‌زگاكانی ئاسایشی ناوخۆ به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن له‌م بواره و, گیانی ئه‌وانه‌ی له گرته‌كه‌دا ده‌ركه‌وتون بپارێزن."
ناوبراو دەشڵێت "خودایا چ بێحورمهتیهكی گه‌وره به مرۆڤ ده‌كرێ...به‌ڕاستی جێگای داخ و خه‌مێكی قوڵه.." یوسف محه‌مه‌د واده‌ڵێت".