هەواڵی هاوسەرگیری کازم ساهیر پشتڕاست دەکرێتەوە

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی هاوسەرگیری کازم ساهر لەگەڵ کچێکی تونسی، کوڕەکەی هەواڵی هاوسەرگرییەکەی باوکی، پشتڕاست دەکاتەوە.

هەواڵی هاوسەرگیری کازم ساهر، گۆرانیبێژی ناسراوی عەرەب میدیا عەرەبییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە،  تا ئێستاش ئەو هونەرمەندە هیچ لێدوانێکی لەو بارەیەوە نەداوە، بەڵام ویسامی کوڕی ئاشکرایکردووە، کە باوکی لەگەڵ "سارە" تونسی ئەڵقەی هاوسەرگیرییان گۆڕیوەتەوە، دەشڵێت "لە ئێستادا تەنها دەزگیراندارن و ژیانی هاوسەرگیرییان پێکنەهێناوە".

پێشتر ڕۆژنامەنووس ڕەبیع هندی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، هەواڵی هاوسەرگیری "کازم ساهر"ی ڕاگەیاند

کازم ساهیر کە لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٧ ە ئەمە دووەم حاڵەتی هاوسەریە کە ئەو هونەرمەندە ئەنجامی دەدات، ئاوهەنگی هاسەریەکە رۆژی ٢٧ ی شوبات سازکراوە.



PM:04:02:02/03/2018