زیندانیانی سیاسی: ئەمنە سورەکەو پەرلەمان جیاوازیان نییە

نارەزایەتییەکان دژی یاسای خانەنشینی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم بەردەوامە، زیندانەی سیاسیەکان لەنوێترین گردبوونەوەیاندا دەڵێن" ئەمنەکە سورەکە و پەرلەمان جیاوازیان نییە ".
 
ێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ژمارەیەک زیندانی سیاسی گردبوونەوەیەکیان دژی یاسای خانەنشینی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدا.

لە راگەیەندراوێکدا زیندانیانی سیاسی توڕەیی خۆیان بەرامبەر یاساکە دەربڕی و رایانگەیاند، " لای زیندانیانی سیاسی، ئەمنە سورەکە و پەرلەمان جیاوازیان نییە".

لەو راگەیاندنەدا هاتووە " لە ماوەی رابردوودا هەموو رێگایەکی مەدەنیان بۆ گەیاندنی داواکارییەکانیان گرتووەتەبەر، بەڵام لەمەودا چیتر یەک وشەش ئاڕاستەی حکومەت ناکەن".

بە پێی یاسای چاکسازی خانەنشینی موچە و دەرماڵە کە لە چەند رۆژی رابردوو لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندکرا، موچەی زیندانیانی سیاسی لەمەودوا وەکو مینحە هەژمار ناکرێت، بۆیە ئەو زیندانیانەی دوو موچەیان هەیە، یەکێکیان دەبڕدرێت.



PM:12:41:03/03/2018