لەناو جەرگەی سلێمانی تەقە لە ئەفسەرێکی پلە باڵا دەکرێت

شەوی رابردوو لە شەقامی سەهۆڵەکە کەسێکی نەناسراو تەقە لە ئەفسەرێکی پۆلیس بە پلەی موقەدەم دەکات و بە سەختی دەیپێکێت.

بەپێی زانیارییەکانی دەست سپی کەوتووە، ئەفسەرەکە ناوی موقەدەم " خالد حەسەن" و یەکێک بووە لە دەستەی سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پێشووی نووسینگەکەی بووە.

سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکوک، هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوەو ئاشکرای کرد کە موقەدم خالد حەسەن، لەنەخۆشخانە نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.  

تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی هیچ راگەیاندنێکیان لەو بوارەوە بڵاونەکرۆدتەوە.



AM:09:16:05/03/2018