KNN دەست بە پەخش دەکاتەوە

کەناڵی KNN کە یەکێکە لە میدیا سەرەکیەکانی گۆڕان رۆژی پێنج شەممە دەست بەپەخشدەکاتەوە.

ئارام ئەحمەد بێژەری دیاری کەناڵەکە لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک لە پۆستێکدا نووسیوویەتی " پێنج شەممە 15 / 3 شەشی ئـێوارە .. کەناڵی خەڵک بەگوڕو تین و خوێنی نوێوە ..دەگەڕێتەوە ناو خەڵک".

ئەو بێژەرە لە پۆستەکەیدا فریکۆنسی کەناڵەکەی ئاشکرا کردووە کە ١١٦٧٨ و رەیتەکەی ٢٧٥٠٠دە.

کەناڵی KNN رۆژی ٣١ کانوونی دووەم راوەستێنراو جگە لە گۆڕینی کۆمەڵەکەی لەسەر گرووپی نێڵ سات، هاوکات گرێبەست بۆ سەرجەم کارمەندان لە لایەن بەڕێوەبەرای نوێی کاناڵەکە د. ئاکۆ محمەدەوە نوێکرایەوە، کە ئەمەش بووە مایەی دوورکەوتنەوەی هەندێک رۆژنامەنووسی کەناڵەکە.



PM:06:23:10/03/2018