هاتوچۆی هەولێر وێنەی "مەترسیدارترین" سەرپێچی بڵاودەکاتەوە

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، وێنەی سەرپێچیەکی هاتوچۆی بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت "ئەم وێنەیە مەترسیدارترین رەفتارەو مەترسیدارترین سەرپێچیە".

فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، وێنەی سەرپێچییەكی هاتوچۆ لە ئەكاونتی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبوك بڵاوكردۆتەوە و نوسیویەتی" ئەو ئۆتۆمبێلە رۆژی هەینی لەسەر شەقامی 120مەتری بەپێچەوانەی ئاڕاستەی رۆیشتن دەرۆیشت و لایەنی لای چەپی رێگایەكەشی گرتبوو بەسزای خۆی گەیشت".

دەشڵێت" ئێمە وێنەكەیشی وەكو خۆی بڵاودەكەینەوە بۆ ئەوەی ببێت بەعیبرەت بۆ خەڵكانی تریش چونكە ئەوە مەترسیدارترین رەفتارەو مەترسیدارترین سەرپێچیە كەشۆفێرێك بیكات" .



PM:09:12:10/03/2018