پەروەردەی کەلار مامۆستایانی گرێبەست ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار ئاگاداراییەك ئاڕاستەی مامۆستایانی گرێبەست دەکات بۆ تازەکردنەوەی گرێبەستەکانیان.


لە ئاگادارینامەیەكدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار رایگەیاندووە: ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست دەكەین ئەوانەی گرێبەستەكانیان نوێ نەكردووەتەوە لە سبەینێوە13-3-2018 سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان بكەن بە مەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكانیان بۆ ساڵی 2018.



AM:10:47:12/03/2018