دوێنێ شاندێکی پارێزگاری کەرکوک بەبێ هیچ نوێنەرێکی کورد سەردانی وڵاتی تورکیایان کرد و لەگەڵ چەند بەرپرسێکی ئەو وڵاتەدا کۆبووەنەتەوە.
پارێزگای کەرکوک لەڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی میدیا" هاتووە ڕایگەیاندووە "له‌سه‌ر بانگهێشتێكى سه‌رۆكايه‌تى وه‌زيرانى توركيا ڕاکان ئەلجبوری پارێزگارى كه‌ركوك بە وەکالەت و بەیاوەری شاندێک به‌سه‌ردانێك گهيشتووەتە ئه‌و وڵاته و پرسى سه‌قامگيرى ناوچه ئازاد كراوه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌دا تاووتوێكردووە و لەگەڵ چەند پرسێکی گرنگی تایبەت بە بازاڕ و ئابوری و بازرگانی".
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە وه‌فده‌كه‌ی پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت پێکهاتبوو لە بورهان مزهر العاصي، سه‌رۆكى ليژنه‌ى كشتوكاڵ له ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و علي مهدي ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و يالچين مهدي، به‌ڕێوبه‌رى دابه‌ش كردنى كاره‌با و ئه‌ندازيار صدام النعيمي، نوێنه‌رى سندوقى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ى كه‌ركوك.
هەر لەڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، پارێزگاری کەرکوک لەگەڵ حه‌سه‌ن ئۆزێل بريكارى وه‌زيرى كشتوكاڵ و سامانى ئاژه‌ڵ و يه‌كێتى ژووره بازرگانييه‌كانى توركيا و بازاڕى دراو، دیداری ئەنجامداوە و بۆ وەرگرتنی گواستنه‌وه‌ى ئه‌زمونى تورکیا لە شارەکەدا.
ڕاکان ئەلجبوری داوای لە بەرپرسانی تورکیا کردووە، له‌ڕێگاى سازدانی خولى تايبه‌ته‌وه ئەو ئه‌زمونه سەرکەوتووەی تورکیا کە هەیەتی لە ڕووی ئاژەڵداری و کشتوکاڵ و بازاڕەوە بۆ عێڕاق به گشتى و بۆ شارى كه‌ركوك بە تایبەت بگوازنەوە و هەروەها له ڕێگەى كه‌ناڵه فهرمييهكانی هەردوو وڵاتەوە پهيوهندىەکان تۆكمه‌تر بێت.