مەراسیمی نەورۆز لە سلێمانی هەڵوەشایەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی هەڵدەوەشێنرێتەوە، مەراسیمی نورۆز دەکرێتە بە مەراسیمی ماتەمینی.

بابەکر دڕەیی، بەڕێوەبەرایی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی "نەورۆزی سلێمانی، دەبێتە نەورۆزی ماتەمینی و خۆڕاگری و هەستانەوەی عەفرین".

لەو پۆستەدا بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی ئاماژە ئەوە دەخاتەڕوو " لەكاتێكدا میللەتەكەمان بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی داگیركردنی كانتۆنی عەفرین دەبیستێت و بەشێوەیەكی دڕندانە لەلایەن سوپای توركیا مامەڵە لەگەڵ خەڵكە خۆراگرەكەی دەكرێت، بەمبۆنەیەوە، وەكو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، وێڕای دەربڕینی هاوخەمیمان بۆ خەڵكی تێكۆشەرو كۆڵنەدەری عەفرین و كوردانی رۆژئاوا بەگشتیی، رایدەگەیەنین ئەو هەفتەیەی بەناوی (هەفتەی رووناكبیری و هونەری نەورۆز) برٍِیارە سازی بكەین لە 20-27/3/2018، دەبێتە هەفتەی ماتەمینی و خۆڕاگری و كۆڵنەدانی عەفرین".

بابەکر دڕەیی دەشڵێت " سەرجەم بڕگەكانی ئاهەنگی شادی لادەبرێن و هەڵدەوەشێنەوە، لەبەرامبەردا دەیكەین بە نەورۆزی ماتەمینی و پشتگیری و بەرخودان و هەستانەوەی عەفرین و میللەتەكەمان، بەوتنەوەی سروودو شیعرو تابلۆی نەتەوەیی. بژی خۆڕاگری عەفرین و سەرشۆڕی بۆ سوپای داگیركەران."



PM:11:20:18/03/2018