حکومەتی هەرێم ئەو ماتەمینیەی هەڵوەشاندەوە کە پارێزگاری سلێمانی بۆ شاری عفرین رایگەیاندو دەڵێت" لەرووی یاسایی و کارگێڕیەوە ئەو بڕیارە لەدەسەڵاتی پارێزگاردا نییە".
لە ئاست ئەو مەینەتییەی بەسەر شاری عفرینی رۆژئاوای کوردستاندا هاتووە بەهۆی لەشکرکێشی سووپای تورکیا‌و هاوپەیمانە ئیسلامییەکانەوە، شەوی رابردوو هەڤاڵ ئەبوبەکر سێ رۆژ ماتەمینی لە پارێزگای سلێمانیدا راگەیاندو بەڕێوبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانیش سەرجەم چالاکییەکانی جەژنی نەورۆزی راگرت، بەڵام پاش چەند کاتژمێرێک، حکومەتی هەرێم ئەو بڕیارەی رەتکردەوە.
لە راگەیاندنەکەی حکومەتی هەرێمدا هاتووە " ئەمەش ھەڵوێستی حکومەتی ھەرێمە ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه: ده‌رباره‌ی ڕاگه‌یاندنی سێ ڕۆژ ماته‌مینی له‌لایه‌ن پارێزگاری سلێمانییه‌وه بۆ عه‌فرین، وێڕای هاوخه‌می و هاوسۆزیمان بۆ خه‌ڵكی عه‌فرین كه ماوه‌یه‌كه ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕ و ده‌ربه‌ده‌ری بوونه‌ته‌وه، ڕایده‌گه‌یه‌نین: له ڕووی یاسایی و كارگێڕییه‌وه ده‌سه‌ڵاتی پارێزگار نییه ماته‌مینی ڕابگه‌یه‌نێت و ئه‌وه ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه".