لە خورماتوو داعش ١٠ پۆلیسی رفاند

لە دوێنێوە چەکدارانی داعش لە دەوری شاری خورماتوو کەوتوونەتە جموجوڵ، بەیانی ئەمڕۆ ١٠ پۆلسی فیدراڵیان رفاند.

سەرچاوە ئەمنییەکانی خورماتوو ئاشکرایان کرد کە ئەمم بەیانییە شەڕیکی قورس لە نێوان پۆلیسی فیدراڵی و چەکدارانی داعش روویان داوەو لە ئەنجامدا ١٠ پۆلیسی فیدراڵی لەلایەن چەکدارەکانەوە بەدیل دەگیرێن.

شەوی رابردووش لەو ناوچەیە لە کاتی گەڕانەوەی پاسیكی گەشتیاردا لە سلێمانییەوە بۆ خورماتوو، لە بۆسەیەکی داعش لە نزیک خورماتوو، ٦ هاوڵاتی کوژران و ١٥ هاوڵاتی برینداربوون.



PM:05:00:21/03/2018