ترەمپ بڕیارێک لەدژی تورکیا دەدات

سەرۆکی ئەمریکا بڕیارێک لە دژی تورکیا و قەتەر دەدات و بنکەی سەربازی ئینجەرلیک دەگوازێنتەوە بۆ یۆنان.

ماڵپەڕی (DEBKAFILE)ی ئیسرائیلی کە ماڵپەڕێکی نزیک لە دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد)ە لە زاری چەند سەرچاوەیەکی سەربازیی وڵاتەکەی بڵاویکردووەتەوە، کە بڕیارە نوێیەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، لە سەروبەندی دەرکردن دایە.

ئەو ماڵپەڕە بڵاوی کردووەتەوە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا پێی باشە بنکە سەربازیی ئاسمانیی ئینجەرلیک لە باشووری تورکیا بگوازرێتەوە بنکەی ئەندرافیدا لە باشووری یۆنان و دۆناڵد ترەمپیش لە سەروبەندی دەرکردنی ئەو بڕیارەیە

ئەو سەرچاوە سەربازییە ئیسرائیلییانە ئاماژەیان بەوەش کردووە، کە جگە لە ئینجەرلیک، سەرۆکی ئەمریکا رەزامەندیی لەسەر گواستنەوەی بنکەی سەربازیی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە قەتەرەوە بۆ سعودیە، داوە و تەنیا بڕیار دەرکردنەکەی ماوە

ماڵپەرە ئیسرائیلییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هەوڵی گواستنەوەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا لە قەتەرەوە بۆ سعودیە هەوڵێکی محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی سعودیەیە، بۆ زیاتر کەنارگیرکردنی قەتەر



PM:09:19:25/03/2018