سەرباری رێوشوێنی ئەمنی توند
خۆپیشاندان لەهەولێر بەردەوامە

لە بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٩ خۆپیشاندان لە هەولێر لە پارکی شاندەر تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەردەوامە، لە کاتێکدا هێزە ئەمنییەکان رێوشوێنی توندیان گرتۆتە بەر.

پەیامنێری سپی لە هەولێرەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ژمارەیەکی زۆر خۆپیشاندەرانی مامۆستایان و فەرمانبەران لەپارکی شاندەر لەناوجەرگەی شاردا بەردەوامن لە خۆپیشاندان، بەلآم هێزێکی زۆری ئەمەنی لە چواردەوری ئەو خۆپیشاندانە کۆکراونەتەوە".

خۆپیشاندەران لە بەرنامەیاندا بووە بچنە بەردەم پەرلەمانی کوردستان، بەلآم هێزە ئەمنییەکان رێگایان پێنەداون، بەدرێژی شەقامی ٦٠ مەتری پارتی خەڵکانی خۆی بەجلی مەدەنییەوە لە وەزارەتی دادوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ بلآوە پێکردووە بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران.

بەپێی زانیارییەکانی سپی چەندان چالآکوانی مەدەنی دەستگیرکراون، هەروەها لایەنگرانی هێزەکانی ئۆپزسیۆن لەناویاندا باژێڕوانێکی هەولێری گۆڕان دەسیگیرکراون.

دەربارەی میدیاکانیش، هێزە ئەمنییەکان رێگا نادەن هیچ میدیایەک رووپێوی خۆپیشاندان و بلآوبوونەوەی هێزە ئەمنییەکان بکات، هاوکات دوو رۆژنامەنووسی کەناڵی پەیامی کۆمەلێ ئیسلامی دەستیگیرکراون.

 

PM:12:49:26/03/2018