کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لەبارەی موچە کۆتاییهات

کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لەبارەی موچە کۆتاییهات و سبەی حكومه‌ت دوابڕیار له‌ پاشه‌كه‌وتی موچه‌ ده‌دات.

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیران بە "سپی میدیا"ی راگەیاند، سبەی چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن و بڕیاردان لە دوایین پێشنیازەکان لەبارەی سیستەمی پاشەکەوتی مووچە.

بەپێی سەرچاوەکە، بڕیارە سبەی (چوارشەممە 28-3-2018) دوایین پڕۆژە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران باسبکرێت.

ئەو سەرچاوەیەی ئەنجوومەنی وەزیران وتیشی "هەر لێکۆڵینەوەیەک لە مووچە لەبەرژەوەندی فەرمانبەران دەبێت لەسەر بنەمای ئەو داهاتانەی کە لەبەردەستی وەزارەتی دارایین".



PM:05:37:27/03/2018