تورکیا بنکەیەکی سەربازی گەورە لەسەر سنوری هەرێمی کوردستان دروستدەکات

تورکیا لەسەر چیای " بالقایا " بنکەیەکی سەربازی گەورە لەسەر هەرێم دەکات وەک خۆیان ئاماژەی بۆ دەکەن بۆ پاراستنی سنورەکانیان لە چالاکییەکانی پەکەکە.

ماڵپەڕی سپۆنتیکی رووسی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنیی تورکیەوە، بڵاویکردەوە کە سەرقاڵی دروستکردنی بنکەیەکی سەربازی گەورەن لەسەر چیایای بەلقایا کە بەرزیەکەی ٢ هەزارو ٤٠٠ مەتر دەبێت لەرووی دەریاوە، ئەو بنکە سەربازییە نوێیە دەکەوێتە ناوچەی شەمدینیان لە هەرێمی هەکاری.

وەک ئەنادۆڵ بڵاویکردۆتەوە، ئێستا هێزە تورکییەکان لە دروستکردنی ئەو بنکە سەربازییە لە رێگای پردی دەستکرد بە " حەبل " کەلوپەل دەگوازنەوە بۆ دروستکردنی ئەو بنکە سەربازییەو شەو رۆژی کار لە دروستکردنیدا دەکەن.

دروستکردنی ئەو بنکە سەربازییە لە کاتێکدایە کە سووپای تورکیا خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەنجامدانی لەشکرێکی بەرفراوانی درێژ خایەن بۆ سەر گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە باکوری کوردستان و لەناو هەرێمی کوردستان لە باشوور.



PM:04:33:28/03/2018