جێگری سەرۆکی حکومەت پەیامێك لەبارەی موچەوە بڵاودەكاتەوە

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم پەیامێكی لەسەر سیستمی نوێی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاوكردەوەو دەڵێت "بێباك نین، هەنگاوی یەكەم دەستیپێكرد، هەنگاوەكانی تریش بەڕێوەن".

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەتویتێكدا پەیامی خۆی لەسەر گۆڕانكاری لەسیستمی موچە بڵاوكردەوەو رایگەیاند "ئەمڕۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان توانی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران كەمتربكاتەوە".

وتیشی"ئەم بەرەوپێشچونەش لەو بوارەدا نمونەیەكە بۆئەوەی دەكرێ بەدەست بهێنرێت لەبوونی پەیوەندییەكی بەهێزی نێوان كوردستان و بەغداو دەیسەلمێنێت كە بۆچی پێویستمان بەتیمێكی بەهێزە لەنێوانی بەغدا و كوردستاندا".

جێگری سەرۆكی حكومەت دەشڵێت "بێباك نین، هەنگاوی یەكەم دەستیپێكرد، هەنگاوەكانی تریش بەڕێوەن".



PM:10:03:28/03/2018