ه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی پاره‌ی مۆلیده ئه‌هلیه‌كانی له‌به‌رامبه‌ر یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌با بۆ هاوڵاتیان بۆ ئه‌م مانگه ڕاگه‌یاندو به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانیش، پاره‌ی مۆلیده بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك له‌نێوان (5 بۆ 6) هه‌زار دیناردا دەبێت.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی بۆ سپی نێدراوە، سیروان محه‌مه‌د وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی ئاشكرایكردوه، نرخی كاتژمێرێك ئه‌مپێری مۆلیده‌ی ئه‌هلی به 36 دیناره دیاریكراوه.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی ئاشكرایكردوهوتوشیهتی:"مۆلیده‌كان به‌تێكڕا له‌نێوان 150 بۆ 170 كاتژمێر كاریانكردوه، به‌وه‌ش نرخی ئه‌مپێرێك له‌نێوان (5 بۆ 6) هه‌زار دیناردا ده‌بێت، بۆیه نرخی ئه‌مپێرێك له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ش جیاوازه".
سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه‌ی كاركردنی مۆلیدهكانیش بۆ مانگی نیسان واته (مانگی چوار)، وته‌بێژی كاره‌بای سلێمانی وتی:"به‌رنامه‌ی مۆلیدكان ڕۆژانه له‌كاتژمێر 2:30 پاشنیوه‌ڕۆ كار بهمۆلیدهكان ده‌كرێت و كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابینده‌كه‌ن".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "به‌یانیان ڕۆژانه 7 بۆ 8:30 ئه‌گه‌ر كاره‌بای نشتیمانی نه‌بوو كار بهمۆلیدهكان ده‌كه‌ن، جگه له‌ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه، له‌بری به‌یانیان، نیوه‌ڕوان كاتژمێر یه‌ك كاره‌با ده‌ده‌ن".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، "جهختدهكهینهوه له‌سه‌رئه‌وه‌ش پێویسته پاش كوژانه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی 15 خولهك زیاتر به‌سه‌ر دابینكردنی كاره‌بای مۆلیده‌دا تێنه‌په‌ڕێت، ئه‌گه‌رنا به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچیكار ڕوبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌نرخی كاره‌بای یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبونی سیتیهكانیش وتی:"نرخی كیلۆواتێك به (183) دینار دیاریكرا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیتیه‌كان وێستگه‌كانیان 11 كه‌یڤی بوو ئه‌وا پێنج دینار‌و وێستگه‌كه‌ی 33 كهیڤیش بوو 10 دیناری بۆ زیادده‌كرێت".