بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ئاگادارییەكی بۆ ئەو ھاوڵاتیانەی تاوەكو ئێستا پارەی گەشتی حەجیان نەداوە بڵاوكردەوە و دوا وادەشی بۆ پێدانی پارەكە ڕاگەیاندووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ڕایگەیاندووە، ئاگاداری ئەو ھاوڵاتییانە دەكەینەوە كە ناویان لەحەجی ئەمساڵ ٢٠١٨ ھاتووەتەوە و تاوەكو ئێستا مەمەڵەیان تەواو نەكردوە و پارەی حەجیان نەداوە ئەوا ماوەی پارەدان بۆ ڕۆژی پێنج شەممە ٥⁄ ٤⁄ ٢٠١٨ تا دوای دەوامی فەرمی درێژ كراوەتەوە.
لە ئاگاداریەكەدا هاتووە، تاوەكو ئەم بەروارە ھەر كەسێك بەدەم داواكەوە نەیەت و پارەكەی نەدات مافی گەشتی حەج لەدەست دەدات.