سلێمانی...سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بە شێوەیەکی کاتی بایکۆتیان هەڵپەسارد

لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کۆتایی بایکۆتی ڕاگەیاند و چوار مەرجی خستە بەردەم حکومەت.

لە ڕاگەیەندراوێکیدا کە ئاراستەی ڕای گشتی کردووە، لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی داوای لێبوردنی لە هاووڵاتیان کردووە کە بەهۆی بایکۆتی دەوام و خەمساردی حکومەتەوە بوونەتە قوربانی.

دەشڵێت، بە ڕەچاوکردنی وەڵامدانەوەی حکومەت و دابەشکردنی موچە بە سیستمی نوێی موچە و خراپی گوزەرانی هاووڵاتیان و هەستیاری کەرتی تەندروستی و ڕێگری لە بەکارهێنانی بایکۆت و مانگرتن بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، بڕیاریاندا بە هەڵپەساردنی بایکۆت و مانگرتن بە شێوەیەکی کاتی.

چوار مەرجیشیان خستووەتە بەردەم حکومەت کە بریتین لە، دابەشکردنی موچە لە سبەینێوە بە سیستمی نوێ و هەموو ٣٠ ڕۆژ جارێک.

لەگەڵ هەوڵدان بۆ هەڵگرتنی پاشەکەوت و دیاریکردنی چارەنووسی موچەی فەوتا و هەوڵدان بۆ دامەزراندنی خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی.



PM:07:25:03/04/2018