عوسمان بایدەمیر زیندانی دەکرێت

سزای زیندانیکردنی عوسمان بایدەمیر پەرلەمانتار و وتەبێژی هەدەپە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەو هۆیەشەوە مافی پەرلەمانتاری لێدەسەندرێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز بڵاویکردەوە، عوسمان بایدەمیر پەرلەمانتاری شاری ڕەحا لەسەر فراکسیۆنی هەدەپە کە پێشتر بە تۆمەتی بێڕێزیکردن بە پۆلیس، لەلایەن دادگای تورکیاوە سزای یەک ساڵ و ٥ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرابوو, سزاکەی دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای خوێندنەوەی داواى سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە دەستەی گشتیی ئەنجوومەن، مافی پەرلەمانتاری لە بایدەمیر دەسێندرێتەوە.

پێشتریش مافى پەرلەمانتاریى لە هەریەکە لە فیگەن یوکسەکداغ، نورسەل ئایدۆغان، بەسیمە کۆنجا، فەرهاد ئەنجوو و ئیبراهیم ئایهان لەلایەن پەرلەمان و حکومەتى تورکیاوە سەنداربۆوە.



PM:02:54:05/04/2018