بۆردومانی تورکیا بۆ سەر هەرێم قوربانی لێکەوتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ ٥ ی نیسان جارێکی تر سووپای تورکیا هێرشی بۆ سەر ناوچە سنوریەکانی هەرێم دەستی پێکردەوەو هاولآتیانی دووچاری زەرەری گیانی و مادی کرد.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، بەهۆی تۆپبارانی ئەم ئێوارەیەوە کە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە درێژەی هەیە، هاولآتیانی دانیشتووی دوو گوند لەبەر خەستی بۆردومانەکە زێدی خۆیان جێهشتووە. یەو دوو گوندەش " لیلکان و خەلیفان"ە. 

هەروەها لە تۆپبارانی ئەمشەودا کچێکی گەنج بە سەختی بریندار بووەو گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

ئەو تۆپبارانە لە کاتێکدایە کە سووپای تورکیا خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی بەرفراون و درێژخایەن بۆ سەر ناوچە سنوریەکانی هەرێم لەگەڵ تورکیا و بۆسەر قەندیل.


 

PM:10:16:05/04/2018