به‌تۆمه‌تی خیانه‌تكردن و به‌شداریكردن له هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، دادگای گه‌ل-ی باكوری سوریا، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ دوو به‌رپرسی "ئه‌نه‌كه‌سه" ده‌ركرد.
دوێنێ پێنجشه‌ممه به‌تۆمه‌تی خیانه‌تكردن و هاوكاریكردنی توركیا له هێرشه‌كانی بۆ داگیركردنی عه‌فرین، دادگای گه‌ل-ی باكوری سوریا، كه‌یسی بۆ هه‌ریه‌كه له ئیبراهیم برۆ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نه‌كه‌سه و فوئاد ئه‌لیكۆ، ئه‌ندامی ئه‌نه‌كه‌سه كرده‌وه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركرا.
له راگه‌یه‌ندراوێکدا داواكاری گشتیی دادگای گه‌ل-ی باكوری سوریا رایگه‌یاند "كردنه‌وه‌ی كه‌یس بۆ ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه، له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیانی عه‌فرین و باكوری سوریا و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان بووه و به‌پێی یاسا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هاتووه "ده‌وڵه‌تی توركیا له هێرشه‌كانیدا بۆ سه‌ر عه‌فرین، چه‌ند گروپێكی چه‌كداری له كورده‌كان پێكهێنا، ئه‌و گروپه چه‌كدارانه زۆربه‌یان سیاسه‌تی ئه‌نه‌كه‌سه-یان په‌یڕه‌و ده‌كرد".
داواكاری گشتیی دادگای گه‌ل-ی باكوری سوریا، ئاماژه‌ی به وته‌یه‌كی فوئاد ئه‌لیكۆ، نوێنه‌ری ئه‌نه‌كه‌سه له هاوپه‌یمانیی ئۆپۆزسیۆن كردووه، كه پشتڕاستیكردبووهوه "شه‌ش گرووپی چه‌كداری كورد-یان له هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین-دا جێده‌گرن".
داواكاری گشتیی، ده‌ڵێت"ئه‌مه هاوكاری نێوان ئه‌نه‌كه‌سه و ده‌وڵه‌تی تورك كه عه‌فرین-ی وێران‌كرد، هاوكاتیش ئیبراهیم برۆ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نه‌كه‌سه وتبووی كه به‌ڕێوه‌به‌ریی خۆسه‌ری دیموكراتیی باكوری سوریا تێكده‌ده‌ن، بێگومان ئه‌مه‌ش له‌پێناو داگیركه‌ران و وێرانكردنی شاره كوردییه‌كان و ده‌ربه‌ده‌ركردنی خه‌ڵكه‌كه‌یدا ده‌كه‌ن".